"یەکێک لەو دادوەرانەی سزای دەستگیرکراوەکانی بادینانی پەسەندکردووە بۆی نییە کاری دادوەری بکات"
04:26 - 07/05/2021
زهمهن_ههولێر
ئەندامێكی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێک لەو دادوەرەی سزای
شەش ساڵی دەستگیکرکراوەکانی بادینانی پەسەندکردوە، دەبوو خانەنشین بێت و
بەنایاسایی تەمەنی کارکردنی درێژکراوەتەوە.
عەلی حەمەساڵح ئهندامی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دهڵێت، دادوەر عەبدوڵا عەلی شەرەفانی، جێگری
سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو یەکێک لەو دادورانەی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی
دەستگیکراوانی بادینانی پەسەندکرد، ساڵی ٢٠٢٠ تەمەنی ٦٥ ساڵی تێپەڕاند، بەیاسا
دەبوو خانەنشین ببێت، بەڵام بەشێوەی نایاسایی تەمەنی کاری دادوەری بۆ درێژکرایەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ٢٠٢٠/٧/٧ دەستەی نەزاھەی کوردستان
نوسراوی کردوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و تێدا ھاتوە: چەند فەرمانێکتان دەرکردوە بۆ
درێکردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێک، ئەم بڕیارە ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نیە لە
ھەرێمی کوردستان چونکە یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران کە لە فەرمانەکانتاندا
ئاماژەتان پێداوە، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند نەکراوە.
دهقی ڕاگەیەنراوەکەی عەلی حەمە ساڵح:
یەکێک لەو دادوەرەی سزای شەش
ساڵی دەستگیکرکراوەکەی بادینانی پەسەندکردوە، دەبوو خانەنشین بێت و بەنایاسایی
تەمەنی کارکردنی درێژکراوەتەوە..
دادوەر عەبدوڵا عەلی شەرەفانی،
جێگری سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو یەکێک لەو دادورانەی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی
دەستگیکراوانی بادینانی پەسەندکرد، ساڵی ٢٠٢٠ تەمەنی ٦٥ ساڵی تێپەڕاند، بەیاسا
دەبوو خانەنشین ببێت.. بەڵام بەشێوەی نایاسایی تەمەنی کاری دادوەری بۆ درێژکرایەوە..
لە ٢٠٢٠/٦/١١ سەرۆکی ئەنجومەنی
دادوەری، لەسەر داوای دادوەر عەبدوڵا عەلی شەرەفانی، خزمەتەکەی وەک دادوەر
درێژکردوەتەوە تاوەکو ٢٠٢١/٧/٢١ .
بەدواداچونەکانمان
یەک: ئەم فەرمانە نایاسایە،
لەگەڵ دەرچونیدا پەیوەندیم بەوەزیری دارایییەوە کردو داوام لێکرد موچەی ئەم
دادوەرانە ڕابگرێت، وتی: ھەوڵی خۆم دەدەم، بەڵام دواتر بەردەوام بوو !!!
وەزیری دارای
پێیڕاگەیاندم: تاوەکو ئێستا سێ جار دژی بووین و ڕاشدەگەیەنین..
دوو:
لە ٢٠٢٠/٧/٧ دەستەی
نەزاھەی کوردستان نوسراوی کردوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و تێدا ھاتوە: چەند
فەرمانێکتان دەرکردوە بۆ درێکردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێک، ئەم بڕیارە ھیچ پاڵپشتیەکی
یاسایی نیە لە ھەرێمی کوردستان چونکە یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران کە لە
فەرمانەکانتاندا ئاماژەتان پێداوە، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند نەکراوە.
دەستەی نەزاھە داوای
ھەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی خزمەتی ئەو چەند دادوەرەی کردوە..
سێ:
بەپێ نوسراوێکی دیکەی سەرۆکی
پەرلەمان بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم، لە دوو پەڕەداو بەچەندین خاڵ ڕونکراوەتەوە کە ئەم
درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەریە کارێکی نایاسایە..
کە لە مانگی ٧ی ٢٠٢٠ دا نوسراوە،
سەرۆکی پەرلەمان نوسیویەتی: بەڕێزتان و ئەنجومەنی دادوەری لەم یاسا شکێنی و بەھەند
وەرنەگرتنی سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە تەشریعیەکانی
ئاگادار دەکەینەوە..
ھەرچەندە ئێمە ھەمو ڕێککارێکی
یاساییمان گرتە بەر، بەیاسا سەلمێندرا ئەم کارە نایاسایە، بەڵام دوانەی دەسەڵاتی
جێبەجێکردن لەسەر یاسا شکێنی بەردەوام بوون.
ئەنجام:
ئەم دادوەرە دەبوو لە ٢٠٢٠/٧/١
خانەشین ببێت، بەڵام بەنایاسایی بەردەوام بوە لە کارەکەی.. کەواتە: پەسەندکردنی
حوکمی سزادراوانی بادینانیش لەڕووی یاسایەوە گرفتی ھەیە، ئەم دادوەرە بۆی نیە بە
یاسا لە کارکردندا بێت..
عەلی حەمە ساڵح