ئەمڕۆ یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری میترۆیە
12:14 - 11/08/2026
زەمەن - هەواڵ
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان کە وەک ریکخراوێکی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان کار دەکات ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2026، یادی 17 ساڵەی دامەزراندنیەتی.
سەنتەری میترۆ لە
ماوەی کارکردنیدا وەک چاودێرێکی سەرەکی رەوشی ئازادیی رۆژنامەوانی ناسراوە و ئەرکی
سەرەکی تۆمارکردنی ئەو پێشێلکارییانەیە کە بەرانبەر رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێن،
سەنتەرەکە بەردەوام هەڵوێستی لەسەر توندوتیژی و رێگرییەکان هەبووە و راپۆرتی ساڵانەی
تایبەت بە رەوشی رۆژنامەگەری بڵاودەکاتەوە.
ئامانجە سەرەکییەکانی
ئەم سەنتەرە لە چەند خاڵێکدا کورت دەبنەوە، لەوانە:
داکۆکیکردن لە
مافی رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن.
تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ئاماری وردی توندوتیژییەکان.
بڵاوکردنەوەی راپۆرتی بەردەوام لەسەر دۆخی ئازادیی
رادەربڕین، لەگەڵ ئەنجامدانی خولی راهێنان و وۆرکشۆپ بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای
کادیرانی راگەیاندن.
سەنتەری میترۆ لە
لایەن دەستەیەکی کارگێڕییەوە بەڕێوەدەبرێت، کە رەحمان غەریب رێکخەرەکەیەتی و سەرۆکی
بۆردی سەنتەرە.
ئەم ریکخراوە لە
ماوەی 17 ساڵی رابردوودا توانیویەتی ببێتە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکان بۆ ئامار و
زانیارییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی سەبارەت بە رەوشی ئازادیی رۆژنامەوانی
لە هەرێمی کوردستان.