بهشهخۆراكی مانگانهی هاوڵاتیان زیاد دهكات
03:15 - 07/05/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایگهیاند، مانگەکانی داھاتوو
مادەی تری خۆراک بۆبەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت.
سالح ھەرکی بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی
رایگهیاند، بەپێی ئەو نوسراوەی لەوەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق پێیان گەیشتوە
لەمانگەکانی داھاتووەوە ھەندێ مادەی تر بۆ بەشە خۆراکی ھاوڵاتیان زیاد دەکرێت کەبریتین
لە "ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی" لەرێگای بریکارەکانی خۆراک
بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
وتیشی، چاوەروانین بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت بۆئەوەی سەر ھاوڵاتیانی ھەرێمدا دابەشی
بکەین و کەھاولاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتوە.