له سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی رۆژانی جه‌ژنه‌وه ده‌ركرا
01:56 - 07/05/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا له رۆژانی جه‌ژندا هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسایی بێت به پابه‌ندبوون به رێنماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، بڕیاردراوه له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابێت، به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و خۆیان له سه‌ردانیكردن و تێكه‌ڵاوبوون بپارێزن.
به‌پێی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی، هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بێت، داده‌خرێت.
پێشتریش هەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بڕیاریاندا لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆ بە پابەندبوون بە رێنماییه تەندروستییەکان، ئاسایی بێت.