لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی له‌باره‌ی بڕیاری دادگا بۆ سزادانی رۆژنامه‌نوسان بڵاوكرده‌وه
10:29 - 06/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، تۆمه‌تباركردنیی نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌كات.
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت،
ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی
پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانیین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌دیهێنه‌ری
ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به تۆمه‌تی
بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات.
ده‌شڵێت، پێویسته به هه‌موومان، هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان،
روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین. داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای
ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی
كراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه".
رۆژی سێشەممە 16ی شوباتی ئه‌مساڵ لە دووەم رۆژی دانیشتنی دادگادا، دادگای تاوانی هەولێر بە دەنگی زۆرینەی دادوەران، بەتۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ وڵاتان و هەوڵدان بۆ كودەتا"، هه‌ریه‌ك له (شێروان شێروانی، گۆهدار محەمەد، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا)تاوانباركران و بڕیاردرا بە شەش ساڵ زیندانی حوكم بدرێن و رۆژی سێشه‌ممه 28ی مانگی رابردووش، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر بڕیاری كۆتایی داوه له‌سه‌ر سزادانی ده‌ستگیركراوانی بادینان و سزاكه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
حوكمی كۆتایی دادگای پێداچوونەوەی پێنج سزادراوه‌كه‌ی بادینان كە بە (6) ساڵ زیندانی سزا دران، لە دۆسیەی حوكمدانەكەدا ئەم "شه‌ش تاوانه"یان خراوەتە پاڵ:
1- پەیوەندیان بە كونسوڵگەری ئەمریكا و ئەڵمانیا لە هەولێر كردووە
2- كۆبونەوەیان لەگەڵ كونسوڵی ئەڵمانیا كردووە لەیەكێك لە هۆتێلەكان
3- بڕی نزیكەی (5 هەزار)دۆلاریان لە رێكخراوێكی ئەمریكی وەرگرتووە.
4- پەیوەندییان لەگەڵ گروپی پەكەكە هەبووە
5- ڤیدیۆیان لەبارەی جموجوڵی پێشمەرگە لە ناوچەی شیلادزێی و بیرە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان داوە بە رێكخراوی پارێزەرانی جیهانی
6- زانیاریان داوە بە رێكخراوی 17ی شوبات لەسوید.