وەزارەتی پەروەردە چۆنیەتی هەژماركردنی نمرەی قوتابیانی دیاریكرد
10:57 - 03/05/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بەشەش خاڵ چۆنیەتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی بۆ ئەمساڵی
خوێندن دیاریکرد.
د. سەیوان عەلی رەزا،
بریکاری وەزارەتی پەروەردە کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانە بە وەکالەت،
نوسراوێكی
ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی
هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیانی کردووە، تێیدا چۆنیەتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی روونکردووەتەوە.
لە نووسراوەکە شەش خاڵدا
هەژمارکردنی نمرەکان روونکراوەتەوە:
1- سەبارەت بە بازنەی یەکەمی قۆناخی بنەڕەتی پۆلی 1
تاوەکو 3 کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل، دەبێت هەر چوار نمرەی هەڵسەنگاندنیان
هەبێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە چوارەم هەڵسەنگاندن لەکاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ
دابنرێت، کە لە 22-6-2021 ئەنجام دەدرێت.
2- سەبارەت بە پۆلەکانی 4 تاوەکو 11 کە بەردەوام دەبن
لەناو پۆل، پێویستە نمرەی هەڵسەنگاندنی یەکەم (10 نمرە) و تاقیکردنەوەی نووسینەکی
(20 نمرە) و هەڵسەنگاندنی دووەم (10 نمرە) ئەنجام بدەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ
لە (60 نمرە) لە 22-6-2021 ئەنجام دەدرێت. بەڕەچاوکردنی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە
تەنها نمرەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز واتە (10 نمرەی هەڵسەنگاندنی یەکەم و 20
نمرەی تاقیکردنەوەی نووسینەکی 10 نمرەی هەڵسەنگاندنی دووەم) دەبێتە نمرەی کۆشش و
تاقیکردنەوەی نیشتمانی لە (60 نمرە) لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان ئەنجامدەدرێت بەپێی
خشتەیەکی تایبەت.
3- سەبارەت بە قوتابیانی دەرەکی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی،
تاقیکردنەوەی نیشتمانی لەسەر (100 نمرە) ئەنجام دەدەن بە هەمان پرۆگرامی دیاریکراو.
4- لەکاتی دەستپێکردنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن
ئەو قوتابیانەی فۆرمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە، کە بەشداری خوێندنی ناو پۆل ناکەن،
ئەوا نمرەی بەدەستهاتووی تاقیکردنەوەی نووسینەکی (20 نمرە) دابەشی دوو دەکرێت لە
شوێنی ئەو هەڵسەنگاندنانە دادەنرێت، کە نمرەی نییە.
5- لە داهاتوودا شێوازی تۆمارکردنی نمرەکان لەسیستەمی
`ئی پەروەردە` بەڕێنمایی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە بە وردی روون
دەکەینەوە.
6- ئەو نمرانە و شێوازی دابەشکردنی بە ئەنجامی کۆتایی
ئەم ساڵی خوێندنی (2020- 2021) هەژمار دەکرێت.