كۆرۆنا لە عێراق؛ تووشبوون رووی لە كەمبوونەوەیە
05:30 - 03/05/2021
زەمەن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە
عێراق بڵاوکردەوە، بهپێی ئامارهكه، تووشبوون بەرەو كەمبونەوە دەڕوات.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق پێنج ههزار و 68
تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا حهوت هەزار و 351 تووشبوو
چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گهیشتوهته 3 . 89%، ئەوەش بەپێى ئامارى
وەزارەتى تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 30 تووشبوو
گیانیان لەدەستداوە، لهو ژمارهیه هەشت كهسیان له ههرێمی كوردستان بوون.