یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا
12:23 - 03/05/2021
زەمەن-هەرێمی کوردستان
فەلەکناسانی سعودییە رایانگەیاند رۆژی 13ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی
رەمەزانە.
ماڵپەڕە عەرەبییەکان لە زاری فەلەکناسانی سعودییەوە بڵاویانکردەوە، رۆژی
12ی ئەم مانگە کۆتا رۆژی رەمەزانە و رۆژی 13ی ئەم مانگە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی
رەمەزان.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 13ی مانگی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بووەو
هاوڵاتییان 30 رۆژ بەرۆژوو دەبن.
لەلایەکی دیکەوە پەیمانگای تایبەت بە زانستی فەلەکناسی لە میسر ئاشکرایکرد
ئەگەری زۆرە رۆژی پێنجشەممە 13ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.
جەژنی رەمەزان بە یەکێک لە دوو جەژنە سەرەکییەکەی موسوڵمانان
دادەنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش سێ ڕۆژ موسوڵمانان بە بۆنەیەوە جهژن دهگێڕن.