حه‌وت چه‌كداری داعش به شێوازی "شه‌ڕی پارتیزانی"و ماتۆڕ هێرشه‌كه‌یان كردۆته سه‌ر پێشمه‌رگه
09:02 - 01/05/2021
"زه‌مه‌ن"
تا‌كتیكی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوازی "شه‌ڕی پارتیزانی"، بووه، واته "لێدان و راكردن"،.
كاتژمێر 12:30ی ئه‌مشه‌و
چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پێشمەرگە شەهید و بریندار لە ریزەکانی
پێشمەرگەی لێكه‌وتۆته‌وه. له ئێستاشدا داعش هه‌ڵهاتووه‌و دۆخه‌كه ئاسایی بۆته‌وه.
داعش ماوه‌ی چوار
ساڵه له ته‌واوی عێراق، جوگرافیای به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ئه‌و
چالاكیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات بۆسه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه،
به‌شێوه‌ی "شه‌ڕی پارتیزانی"یه‌و دوای ته‌واوبونی چالاكیه‌كه جێگاكه
به‌جێده‌هێڵن و خۆیان وون ده‌كه‌ن.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی
گروپی تیرۆریستی چه‌كدارانی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری
پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە.
ناوچه‌كه ده‌كه‌وێـته نێوانی قه‌زای دوبزو شارۆچكه‌ی پردێ و له هه‌ردولاوه بۆشای
ئه‌منی هه‌یه و نه‌هێزی پێشمه‌رگه‌و نه‌هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و بۆشاییه
ئه‌منیه‌دا نین.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌كان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بۆ
سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن (7) چه‌كداری داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و
به‌شێوازی "شه‌ڕی پارتیزانی" به ماتۆڕ نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه
بونه‌ته‌وه‌و له دوری چه‌ند سه‌د مه‌ترێك ماتۆڕه‌كانیان به‌جێهێشتووه به
ئامانجی ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌بیسترێ و پاش هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی
پێشمه‌رگه، شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌یان كردووه‌و پاشان، چونه‌ته‌وه لای ماتۆڕه‌كانیان
و هه‌ڵاتوون و چه‌ند چه‌كدارێكیشیان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه كوژراون و لاشه‌یان به جێماوه.
له ده‌ره‌نجامی
شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بون به‌ناوه‌كانی(نه‌قیب پشتیوان زراری، ئیدریس به‌هرام،. هێمن یه‌حیا).
برینداره‌كانیش ناویان ( حه‌مید ئیسماعیل هه‌ركی، جه‌واد محه‌مه‌د) و له
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
جه‌واده دوو فیشه‌ك به‌ر قاچی چه‌پی كه‌وتووه‌و حه‌میدیش سێ فیشه‌ك به‌ر
ڕانی كه‌وتووه.
شه‌ڕی پارتیزانی چیه؟
ئه‌م شه‌ڕه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌ی سه‌ربازی بچووك بچووكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌م جه‌نگه ئامرازی سه‌ره‌كی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه له جیهاندا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
سوپای وڵاتان و ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی.
چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه داعش
جۆرێكی نوێ له سترایتجی سه‌ربازی و جه‌نگی ته‌به‌نی ده‌كات – ئه‌ویش جه‌نگی نانیزامیی
– كه له‌شێوه‌ی جه‌نگی پارتیزانی و گه‌ریلای خۆی نمایش ده‌كات، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سروشتی بنه‌ڕه‌تی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه.
ڕێكخراوی داعش ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن
ئه‌وبو موصعه‌ب زه‌رقاوی دامه‌زرا (پێشتر به‌ناوی جیاواز)، به‌رده‌وام گۆڕانكاری
له‌خۆیدا كردووه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و بارودۆخه سیاسی و ئه‌منییه‌كان
به‌پێی پێویستی خۆی له جوڵانه‌وه‌یه‌كی جیهادی شاراوه‌ی "faceless" بۆ ڕێكخراوێكی
تیرۆریستی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی پشت به‌ست به ئامرازی جه‌نگی گه‌ریلای و پاشان بۆ خه‌لافه‌تێك
له‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت كه سنوری نێوان دوو ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری سڕییه‌وه و
لكاندی به‌یه‌كه‌وه. به‌واتایه‌كی تر، زۆرجار كاتێك گرووپه چه‌كداری و ڕێكخراوه
تیرۆریستییه‌كان، ڕووبه‌ڕووی هێزێكی نیزامی زۆربه‌هێز ده‌بنه‌وه، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر
گرتنه‌به‌ری ستراتیجی جه‌نگی پارتیزانی – جه‌نگی گه‌ریلای، نه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆ و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی به‌رامبه‌ر به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌نگی پارتیزانی
– گه‌ریلای، ته‌واوی سه‌رچاوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له خۆده‌گرێت بۆ هاندانی
دانیشتوانی ناوخۆیی و ئه‌نجامدانی هێرشی لێدان و ڕاكرد " hit-and-run" كه ئه‌ركی هێزه
نیزامییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردن قورس ده‌كاته و ته‌نانه‌ت مۆڕاڵی سه‌ربازی هێزه‌كان
و خواستی حكومه‌ت بۆ جه‌نگ لاواز ده‌كات.
سروشتی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گونجاوه له‌گه‌ڵ
پشت به‌ستن به ستراتیجی "لێدان و ڕاكردن" له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان.
به‌واتایه‌كی تر، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناچنه جه‌نگی به‌ره‌ییه
و مه‌یدانی كوشتار و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فراوانه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه ڕێكخراوه‌كان.
به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی به‌تالیۆن و مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدارییه‌وه هێرشه تیرۆریستییه‌كان
ئه‌نجامده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌م جۆره جه‌نگه زۆر سه‌رنج ڕاكێشه بۆ گرووپ و ڕێكخراوه
تیرۆریستییه‌كان (له‌ناویاندا داعش له عێراق). به‌تایبه‌ت له ئێستادا زۆربه‌ی خه‌ڵك
ته‌نانه‌ت له ناوچه سوننیه‌كان و شاری موسڵیش ئاماده‌ی هاوكارین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت
و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌هۆی ئه‌و سته‌مكارییه‌ی داعش له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌رامبه‌ریان
كردوویه‌تی له كوشتنی ئه‌ندامانی خانه‌واده و كه‌س و كاری عێراقییه‌كان.
وێنه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆیه: