تەندروستی

شووتی جەستە لەم نەخۆشیانە دەپارێزێت

01:06 - 22/04/2021 157 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی

به‌پێى توێژینه‌وه‌كان شووتى چه‌ندین سوودى گرنگى بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌یه‌،هه‌ر وه‌ك خواردنى شووتى ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى سیستمی بەرگری لەش.

شووتى نزیكەی له‌ 92%ی پێكهاته‌ى ئاوه‌،كه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ ڤیتامین(C) تێدایه‌، ئه‌مه‌ش رێژه‌ى ئاسن له‌ له‌شدا زیاتر ده‌كات، هه‌ر وه‌ك گرنگه‌ بۆ به‌هێزكردنى سیستمی بەرگری لەش و زوو چاكبوونه‌وه‌ى برین. 

 لە شووتیدا مادده‌كانى لیكۆبین هەیە، كه‌ دژە ئۆكسیدەو زۆر به‌سووده‌ بۆ پاراستنی خانەكان، هەروەها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ى سیترۆلین ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى زیاتر چالاككردنی سوڕی خوێن و دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن، كه‌ بۆ تەندروستی دڵ به‌سووده‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement