تەندروستی جیهانی: بەسەر كۆرۆنادا زاڵدەبین
08:46 - 19/04/2021
زەمەن_جیهانی
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، هەرچەندە گەشبینی خۆی نیشاندا بەوەی بەسەر كۆرۆنادا
زاڵدەبن، بەڵام نیگەرانیشە لە مردنی گەنجان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی
ته‌ندروستی جیهان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ، وتی: كه‌ره‌سته‌ی
ته‌واویان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا له‌به‌رده‌سته و ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی
و دادپه‌روه‌رانه كار بكه‌ن، ده‌توانن له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا دۆخه‌كه
به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكه‌ین.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم، نیگەرانی
خۆی نیشانداوە لەوەی په‌تای كۆرۆنا زۆر به‌خێرایی له‌ناو مرۆڤه‌كانی ته‌مه‌نیان
له نێوان 25 بۆ 59 ساڵیدا ته‌شه‌نه ده‌كات.
له‌ماوه‌ی 9 مانگی سه‌ره‌تادا یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆی
ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له ماوه‌ی 4 مانگی دواتردا، ئه‌و
ژماره‌یه بۆ دوو ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، پاشانیش ته‌نیا له‌ماوه‌ی 3
مانگدا ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته ئاستی زیاتر 3 ملیۆن كه‌س. بەپێی داتاكانی لای به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان.