شۆفێرێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا سەری لە جەستەی جیابوەوە
07:55 - 19/04/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
وتەبێژی
هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند: شۆفێرێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا سەری لە جەستەی بوەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر،
رایگەیاند: بەداخەوە
لەکاتژمێر 30و6ی سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای باسرمە هەریر قەندیل ڕوداوێکی
پێکدادان ڕوویدا.
وتی: رووداوەكە لەنێوان
بارهەڵگرێک و سالۆنێکی تایبەت بووە، لەئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە سەری لەجەستەی
جیابوەتەوە.
وردەکاری ڕوداوەکە لە زاری فازڵ
حاجییەوە
لەکاتژمێر دەروبەری
6ی ئیوارە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەهۆی مولکداری لەنێوان دووبنەمالە پەیدادەبێت بەهۆی کێشەکە چەند کەسێک لەبنەمالەیەکیان بەچەکەوە
بەئوتومبێلێکی جۆری نیسان سەنی لەئوتومبێل دادەبەزن وئوتومبێلەکەیان لەناوەندی ڕێگا
بەجێدەهێلن لەڕێگای خێرا وەبەرەو شوێنێکی تەنیشتی ڕێگایەکە دەڕۆن بۆشەڕکردن لەو
کاتەش تڕێلەیەک بەخێرایی دێت وشوفێرەکەی پێشبینی ئەوە ناکات کەئەو ئوتومبێلەی پێشێ
لەناوەندی ڕێگا وەستاوبێت، لەهەمان کات دەنگی تەقەش دێت، بۆیە شوفێرەکە بەخێراییەکی
زۆرەوە خۆی دەکێشێت بەدواوەی نیسان سەنیەکە لەدواییش کۆنتڕۆل لەدەستدەدات وبۆدیوێکی
ڕێگایەکە د ەچێت و وەردەگەڕێت ،وەشوفێرەکەی لەگەڵ وەرگەڕانی تڕێلەکە بەردەبێتەوەو
دەکەوێتە ژێر تڕێلەکە، بەداخەوە یەکسەر سەری لەلاشەی جیادەبێتەوە
سەبارەت بەدیاری
کردنی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکەش شوفێری نیسان سەنی بەخەتاباری سەرەکی ڕودوەکە
دانرا
فاڵ حاجی : وتەبێژی
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر