کوردستان

شارەوانی گژوگیای ناو پاركی هەواری شار دەدات بەئاژەڵداران

04:04 - 19/04/2021 95 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_سلێمانی



شارەوانی سلێمانی، داوا لەو كەسانە دەكات كە مەڕو ماڵاتیان هەیە، سەردانی پاركی هەواری شار بكەن‌ و بەبێ بەرامبەر گژوگیای ناو پاركەكە بڕنن‌و بیدەن بە ئاژەڵەكانیان.


سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا خاوە‌ن مە‌ڕو ماڵاتەكانی ئاگاداركردوەتەوە بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مساڵ‌و وشكە‌ ساڵییە‌وە،‌ گژوگیایە‌كی زۆر لە‌ناو پاركی هە‌واری شار بونی هە‌یە‌و ‌پێوستی بە ‌ڕنین‌و بڕین هە‌یە.


سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی، ئاگاداری خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان دە‌كات كە ‌دە‌توانن بە‌بێ بە‌رامبە‌ر ئە‌و گژوگیایانە‌ ببڕن‌و ‌سودی لێ بینن بۆ ئاژە‌ڵە‌كانیان.


دەشڵێت: هە‌ر كە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات‌و ئاژە‌ڵە‌ دە‌توانیت سە‌ردانی (بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار) بكات لە‌ناو پاركی هەواری شار بە‌مە‌بە‌ستی دیاریكردنی چە‌ند شوێنك (لە‌ناو پاركە‌كە‌دا) گژوگیاكە‌ی بڕنیت‌و بیبڕێت‌و بیگوازێتە‌وە‌ بۆ شوێنی خۆی تە‌نها لە‌ماوە‌ی یە‌ك هە‌فتە‌دا.


ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵییەوە، ئالیكی پێویست بۆ ئاژەڵ لەبەردەست نابێت و بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئاژەڵداران تووشی نارەحەتی دەبن بۆ دەستخستنی ئالیكی پێویست بۆ وەرزی سەرما.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement