زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌م دوو چینه‌دا دابه‌شده‌كرێت
09:10 - 07/04/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، له كه‌لارو ناحیه‌ی
رزگاری زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال دابه‌شبكرێت.
به‌پێی فه‌رمانی ژماره
٨٦٩ كه رۆژی 12-2-2018 به‌ئیمزای قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی
كوردستان ده‌رچووه بڕیاردراوه به ته‌رخانكردنی پارچه‌ی زه‌وی نیشته‌جێبوون له‌سنووری
پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كه‌خۆی له ٥٠٦٩ ده‌بینێته‌وه‌و بڕیاریشه سبه‌ینێ
٩٥٨ پارچه‌ی له كه‌لار دابه‌شبكرێت.
ھه‌ر به‌پێی بریاری
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار درا به تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ناحییه‌ی رزگاری
له‌پێشووتر ژماره‌ی ھه‌واییان پێ درابوو ژماره‌ی زه‌وییه‌ته‌رخانكراوه‌كانی ناحییه‌ی
رزگاریش بریتی یه له ٤٢٧پارچه‌ی زه‌وی. ئه‌وشه به‌پێی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی.
سبه‌ینێ
له‌رێوڕه‌سمێكدا له شاری كه‌لار، زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و راگیراوانی ئه‌نفال
دابه‌شده‌كرێت و ھاوكات له ناحیه‌ی رزگاری ژماره‌ی تاپۆ ده‌به‌خشرێته ئه‌و سودمه‌ندبوانه‌ی
ناحیه‌كه كه پێشتر ژماره‌ی كاتی زه‌وییان پێدراوه.
له رێوڕسمێكدا له شاره‌وانی كه‌لار كه له
رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه، له‌سنوری
شاره‌وانی كه‌لار ژماره‌ی زه‌وی (كاتی) ده‌درێته (٩٥٦) ھاوڵاتی له‌زیندانیانی
سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال.
ھه‌ر سبه‌ینێ ژماره‌ی تاپۆ ده‌درێته (٤٢٧) سودمه‌ندبووی
سنوری ناحیه‌ی رزگاریی له زیندانیانی سیاسی و رزگاربوی شاڵاوی ئه‌نفال كه پێشتر
به فه‌رمانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم ژماره‌ی كاتی زه‌ویان پێدراوه.