733 تەندروستی

هۆکارەکانی کەم خواردنی منداڵ و چۆنێتی چارەسەرکردنی؟

01:40 - 07/04/2021

زەمەن-تەندروستی
خواردن ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت  بۆ منداڵ لە ماوەی گەشەسەندنیدا، دەبێت دایکان ئاگادار بن لە پێدانی ئەو جۆرە خواردنانە بە منداڵەکانیان بۆ ئەوەی توشی کەمی خوێنی و ڤیتامین یان ئاسن نەبنەوە.

هۆکارەکانی کەم خواردنی منداڵ:-

 -خواردنی قورس چەند کاتژمێرێک پێش ژەم.
 -ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی هەست نەکردنیان بە برسێتی بۆ ماوەیەکی زۆر(چەرەسات-هێلکە-شیرەمەنیەکان...هتد)
 -هەندێک جۆری میوە(سێو، مۆز...هتد)
پسپۆڕان هەندێک ڕێنماییان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکەت بدەیت بە شێوەیەکی تەندروست خواردن بخوات، لەوانە:-
 -زۆری لێ نەکرێت خواردنی زۆر بخوات تەنها ئەوەنەی کە دەتوانێت بیخوات.
 -با ژەمەکانی رۆژانەی جیاواز بێت. 
 -بە هیچ جۆرێک مەهێڵە شیرینی بخوات پێش ژەم.
 - ئەگەر دەزانیت خواردنی باش نیە پێویستە  ئەو خواردنانەی پێ بدەیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن