بانكێک 50 ملیۆن دینار بە قەرز دەدات بە فەرمانبەران
12:02 - 07/04/2021
زەمەن_عێراق
بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، بڕی 50 ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە فەرمانبەران و رێژه‌ی سودی سه‌ر
قه‌رزه‌كه‌ش، 5% ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی رافیدەینی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەى
بەوەکردووە، بڕی 50 ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە فەرمانبەران و 30 ملیۆن دیناریش بۆ
هاوڵاتییان.
بانکی رافیدەین، داوای لە فەرمانبەران و هاوڵاتییان کرد سەردانی لقەکانی
بانکەکە بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و چۆنێتی وەرگرتنی قەرزەکە.
بانکەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه راسپاردوه، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، تا بتوانن به‌ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و ماوه‌یه‌كی كه‌م ئەو قەرزە وەربگرن.