نه‌وت لای یه‌كێتی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت؟
02:36 - 04/04/2021
شیكاری: زه‌مه‌ن
نه‌فه‌سی كاركردنی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌رپرسه‌كانی،
له دۆسیه‌ی نه‌وت و غازدا، هێنده‌ی نه‌فه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی شه‌خسی و
حیزبی بووه، كه‌متر ئامانجه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری،
ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌دا بووه.
ئه‌م سامانه سروشتیه گرنگ و به به‌هایه،
له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و ئه‌وه‌ش وایكردووه ئیراده‌ی
سیاسی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی نه‌وتدا فه‌رزبكرێت، كه
ئه‌نجامه‌كه‌ی زیانگه‌یاندن بووه به دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی.
له سنوری ژێر
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتـی دا، بێسه‌روبه‌ریی و ته‌سلیمبوونی به‌رپرسه‌كانی، له دۆسیه‌ی
نه‌وت و غازدا، وایكردووه تا ئه‌مرۆ كه‌مترین وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی ئه‌م
ناوچه‌یه‌دا بكرێت، ئه‌و كێڵگانه‌شی وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن
كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌وه كۆنترۆڵكراون.
* له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی
نه‌وته‌وه، ئاڕاسته‌ی كاركردنی به‌رپرسانی یه‌كێتی زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی
و بنه‌ماڵه‌یی بووه و به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی
كه‌م كه له رابردودا وه‌ریانگرتووه یان به‌شداربوون له پرۆسه‌كه چاوپۆشیان له‌وه‌كرد
كه هیچ وه‌به‌رهێنانێكی ئه‌و تۆ له كێڵگه نه‌وتیه‌كاندا نه‌كرێت بۆیه تاوه‌كوو
ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌سنوری یه‌كێتیدا ته‌نها
8%ی كۆی نه‌وتی هه‌رێم پێكده‌هێنێت.
* كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ت كه رۆژگارێك سه‌ره‌كیترین
كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بووه‌و نزیك بووه له 100 هه‌زار به‌رمیلی، به‌رهه‌می
رۆژانه ئێستا به‌ره‌و وشكبونی ته‌واوه‌تی ده‌روات و ته‌نها (8) هه‌زار به‌رمیلی
هه‌یه، ئه‌وه‌ش به رابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و چاوپۆشی یه‌كێتی
كه له‌و غه‌دره‌ی له ناوچه‌كه ده‌كرێت له پێناوی پاره‌یه‌كی كه‌م بۆ به‌رپرسه‌كانی
یه‌كێـتی.
*له دۆسیه‌ی غازدا، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی
غاز كه ئێستا به‌رهه‌می هه‌یه‌و كاره‌با بۆ كوردستان دابینده‌كات" كێڵگه‌ی
غازی قادر كه‌ره‌مه، به‌ڵام ئه‌م كێڵگه غازه هیچ داهاتێكی پاره‌ی نه‌قدی نیه،
له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی بۆ كاره‌با به‌كاردێت، به‌رهه‌مه‌كانی تریشی كه (ئێڵ پی
جی) و (كۆندێنسه‌یتن) ئه‌مانه‌ش دانا غاز بۆخۆی ئه‌یفرۆشێته‌وه‌و واتا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی
داهاتی نیه.
له‌و كێڵگانه‌شی
كه وه‌به‌رهێنان كراوه، به ئاشكرا به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی ته‌داخولیان تێدا ده‌كه‌ن،
ئه‌مه‌ش له كێشه‌كه‌ی نه‌وتی حه‌سیره‌دا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت، كاتێك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی
ئه‌و حزبه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی حكومی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای
گازپرۆمی روسی كۆبونه‌وه‌ی كرد.
كۆبونه‌وه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ مانگرتنی
شۆفێرانی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بۆ ناو بۆری نەوتی كوردستان لە خۆرمەڵە. ئه‌وه‌ش
دوای ئه‌وه هات، كۆمپانیای گازپرۆم گرێبەستی گواستنەوەی نەوتی كێڵگەكەی دایەوە بۆ
كۆمپانیای بلاك پۆڵ ئەمەش ناڕەزایەتی خاوەن تەنكەرەكان و كۆمپانیاكانی بەشدار لە
پرۆسەی تەندەرینی لێكەوتەوە.
كێڵگەی حەسیرە گەورەترین
كێڵگەی نەوتی سنوری ناوچەی دەسەڵاتی یەكێتیە كە رۆژانە لەم كێڵگەیەوە (33 هەزار) بەرمیل
نەوت بەرهەمدەهێنرێت و دەخرێتە ناو بۆری نەوتی كوردستانەوە .
لە دواى ئەوەى
ماوەى یاسایى ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو کە کارى گواستنەوەى نەوتى حەسیرەى دەکرد، هەوڵێک
هەبوو، بە نهێنى و دوور لە شەفافیەت و کێبەرکێ، پرۆسەکە ڕاستەوخۆ بدرێتەوە بە کۆمپانیاى
پێشتر، کە دوو ساڵى ڕابردوو بەڕێککەوتن ! کارى کردوە و قازانجێکى زۆرى کردبوو.
په‌رله‌مانتاران
داوایانکرد لە پرۆسەیەکى ڕون و بەشێوەى تەندەر ئەم پرسە یەکلابکرێتەوە، گواستنەوەى
یەک تەن نەوتى حەسیرە بۆ بۆرى کوردستان بەشێوەى تەندەر لە 27 دۆلارەوە کەمکرایەوە
بۆ 16.90 شانزە دۆلار و 90 سەنت.
په‌رله‌مانتاری
فراكسیۆنی گۆڕان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: لەڕێگەى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم
قوباد تاڵەبانى، کارکردن بەم تەندەرە ڕاگیرا، بە نایاسایى و دور لە کێبەرکێ ئەم پرۆسەیە
بە نرخێکى زیاتر درایەوە بە کۆمپانیاى پێشتر، کە کۆمپانیاى بلاک پوڵە، بۆ ئەمەش یارى
و دەستکارى ژمارەى تەندەرەکان و نرخى گواستنەوەى کۆمپانیاکە کراوە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ
قسە لەگەڵ کۆمپانیان لە کێبەرکێدا بکشێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ئیدارەى گشتیی یه‌كێتیش دەستێوەردانى لە پرۆسەکەدا کردوە، ئێستا کۆمپانیاى سێیەم کە
لە پرۆسەى تەندەریندا نەبوە، هاتوەتە بەرباس، لە کاتێکدا کۆمپانیاى گاز پرۆم بە گوێرەى
ئەو ئیمەیڵانەى بۆ حکومەت و وەزارەتى سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیاکانى ناردوە، ڕیزبەندى
سێ کۆمپانیاى کردوە ( ا ، با ، ج )، بەپێى ئەوڕیزبەندییە، هەر کۆمپانیایەک لەوانەى
نەیتوانى کۆمپانیاى دواتر دەتوانێت کارەکە بکات، پێویستە ئەم پرسە بگەڕێتەوە سەرڕێرەوى
خۆى و بەشێوەىڕون و شەفاف پرۆسە بەڕێوەبچێت، ئەگەر نا با حکومەتى هەرێمخۆى کارەکە
بکات.
حاڵی حازر، گرفتی
بلۆکی نەوتی گەرمیان، بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر کراوە و هەردوو کۆمپانیایی (بلاک پوڵ
)و (کیپ ئۆف ئۆیڵ) نەوتەکە دەگوێزنەوە تا دوبارە تەندرین دەکرێتەوە .
رووداوی گواستنه‌وه‌ی
نه‌وتی حه‌سیره، ره‌نگه وێنه‌یه‌كی روون له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی نه‌وت له سنوری
پارێزگای سلێمانی بدات به‌ده‌سته‌وه، كه چۆن ته‌داخولی حزب و به‌رپرسه ئه‌منی و
ده‌ستڕۆیشتووه‌كان، كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و سودوه‌رگرتن له نه‌وتدا
هه‌بووه.
ئه‌و نه‌وته‌ی
له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌مده‌هێنرێت راسته‌وخۆ له ژێر كۆنترۆڵی به‌رپرسانی
یه‌كێتیدایه، به تایبه‌ت پرۆسه‌كانی: گواستنه‌وه و سكویریتی له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رپرس
و كوڕه‌كانیانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
بەپێی هەندێك بۆچون
بڕی یەدەگی نەوت لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان خۆی لە سەروی 35 ملیار بەرمیل
نەوت دەدات و لە ٢٧ بلۆکى نەوتیدان، بەڵام كەمترین وەبەرهێنان لە نەوتی سلێمانیدا
كراوە، هەرێمی كوردستان رۆژانە 450 تا 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات لەو بڕە
50 بۆ 60 هەزاری هی سنوری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیانه‌و، له كێڵگه‌كانی حه‌سیره
و سه‌رقه‌ڵا به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی
سامانە سروشتیەكانیش غازى خەمڵێنراو لە هەرێم (5,7)ترلۆن مەتر سێجایە، زۆرینەی بلۆكەكانی
غازی سروشتی هەرێم واتە نزیكەی (70% تا 80 %) غازەکە دەكەوێتە سنورى سلێمانییەوە،
بەڵام دیسانیش داهاتی غاز بۆ پارێزگاكە نابێت و بێ بەرامبەر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای
هەرێم بەكاردەهێنرێت و ئەوەشی دەمێنێتەوە لەلایەن كۆمپانیای دانەغازەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
له‌لایه‌ك كه‌مته‌رخه‌می
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌ش مامه‌ڵه‌ی حزبیانه‌ی یه‌كێتی
به پرۆسه‌ی نه‌وت و غازه‌وه رۆڵیان هه‌بووه، له‌وه‌ی كه‌مترین وه‌به‌رهێنان له
نه‌وتی سنوری سلێمانیدا بكرێت، كه ده‌كرا كۆی گشتی داهاتی نه‌وت كوردستان زیاد
بكات و ببێته هۆكارێكی راكێشانی زیاتری كۆمپانیا جیهانیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بوو له پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌كه.
پرۆسه‌ی نه‌وت
ئه‌گه‌ر له ده‌ستێكی ئه‌میندا بێت، ده‌كرێت سلێمانی له‌و په‌راوێزخستن و چه‌په‌كییه
ده‌ربازی بێت و بتوانێت له رێگه‌ی نه‌وته‌وه به جیهانی ده‌ره‌وه ببه‌سترێته‌وه.