جیهان

زانيارى كه‌سیی ٥٣٣ ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبوک بڵاوده‌كرێته‌وه‌

09:31 - 04/04/2021 148 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_جیهانی

لە پلاتفۆرمێکی ھاککردندا، زانیاری کەسیی ٥٣٣ ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبوک لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

ماڵپەڕی ‘’Business Insider’’ لە ھەواڵێکیدا رایگەیاند، لە پلاتفۆرمێکی ھاککردندا، ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری کەسیی ٥٣٣ ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبوک لە ١٠٦ وڵات بە خۆڕایی لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ھەواڵەکە، زیاتر لە ٣٢ ملیۆن کەس لەوانەی زانیارییەکانیان بڵاوکراوەتەوە لە ئەمریکان، ١١ ملیۆن کەس لە بەریتانیا، شەش ملیۆن کەس لە ھیندستانن.

ھەر بەپێی ھەواڵەکە، زانیارییەکان ژمارەی تەلەفۆن، زانیاری شوێن، رێککەوتی لەدایکبوون و زانیاری ئیمەیل لەخۆدەگرێت.

لای خۆیانەوە، شارەزایانی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت، ھۆشدارییان لە بەکارھێنانی زانیارییەکان لەلایەن ھاککەرەکانی کۆمپیوتەرەوە بە مەبەستی ساختەکاریی و فێڵکردن، دایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement