كه‌شناسی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
09:29 - 05/03/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند،
ئه‌مشه‌و ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و به‌ره‌به‌یان ته‌م ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئەمشەو ئاسمانى ناوەڕاستى
هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهه‌ور دەبێت و ئاسمانى ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات نیمچەهەور
دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى تەم لە به‌شێك له ناوچه‌كان لە کاتەکانى بەیانى زوودا.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵیت،
له 12 كاتژمێری رابردوو زۆرترین باران له حاجی ئۆمه‌ران باریوه كه زیاتر له
13 ملم بووه.
بارانى 12کاتژمێری
ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم به‌مشێوه‌یه بووه:
سلێمانى 4.8 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوکان 2.4 ملم
کەلار 0.6 ملم
حاجى ئۆمەران 13.4 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 7.8 ملم
باتوفە 0.2 ملم
خانقین دڵۆپ دڵۆپ