فراکسیۆنی گۆڕان راگەیەنراوێکی لەسەر ڤیدیۆی دانپێدانەکانی ئاسایش بڵاوکردەوە
10:55 - 04/03/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
فراکسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی
كوردستان رایگهیاند، ئەوەی لە دانیشتنەکانی دادگا گوێبیست بوین بەراورد بە
دانپێدانانەکانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان، جیاوازی و دژیەکی زۆری
تێدایە.
له راگهیهنراوێكدا، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان دهڵێت، "چوار ئەندام لە نوێنەرانمان ئامادەی پڕۆسەی دادگایی کردنی
کەیسی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان بون، لەگەڵ ئەوەی مافی ئەوەمان نیە دەست
وەربدەینە کاروباری دادگاکان، ھەمیشە داوا دەکەین دادگاکان سەربەخۆ بن،
بەڵام ئەوەی لە دانیشتنەکانی دادگا گوێبیست بوین بە بەراورد بە دانپێدانانەکان کە
لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، جیاوازی و دژیەکی زۆر دەبینین".
فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکات لە کاتی پێداچونەوەدا،
دادگا رەچاوی پڕەنسیپی دادپەروەری بکات بەشێوەیەکی بێلایەنانە و دور لە گوشاری
سیاسیی بەکەیسەکەدا بچێتەوە، بڕیاری پێویستی لەبارەوە لێ بدرێت و ئازاد بکرێن.