پزیشکێکی کورد لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشكرا دەکات
06:27 - 04/03/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
پزیشکێکی پسپۆڕی کرد رایگه‌یاند، بەشێک لە ڤاکسینەکان کارگەریی
لاوەکیان هەیە و مرۆڤ توشی هەندێک ئازار و ناڕەحەتی دەکەن، بەڵام شتێکی زۆر
ئاساییە و هیچ مەترسییەکی نییە.
د. عارف گۆران، پسپۆری نەخۆشییە
هەناوییەکان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، "ھاورێی بەرێزم دکتۆرە نگین
پەیوەندی پێوەکردم، دیاربوو دوای وەرگرتنی ڤاکسینی جۆری ئۆکسفۆرد — ئەسترازێنیکا
تووشی تاو و ئازاری لەش و كه‌مێك نارەحەت ببوو، ھەولمدا بۆی روونبکەمەوە، کە
ئەمە کاریگەری لاوەکی بەشێک لە ڤاکسینەکانە و شتێکی زۆر ئاساییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
" دوای وەرگرتنی پاراسیتامۆل دیاربوو دۆخی تەواو باشتر بوو، چونکە به‌كارهێنانی
ڤاكسین هه‌ندێك كه‌س تووشی ئازار و تا و لەش داھێزران ده‌كات، ئەمەش
كاریگه‌ری لاوه‌كی ئه‌و ڤاكسینه‌یه، هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه و به ته‌نیا به به‌كارهێنانی
پاراسیتامۆل چاره‌سه‌ر ده‌بێت و جێگای نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ نیه ."
ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه، لە هەولێر کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد، 20 کارمەندی
بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ڤاکسینی کۆرۆنایان
وەرگرت.