ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆوه بۆ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله مۆدێل نزمه‌كان
01:13 - 04/03/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی
كوردستان
هاتوچۆی هه‌رێمی
كوردستان، بڕیاریدا به تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بۆیان بەمەبەستی
کۆکردنەوەی زانیاری و ئامار .
مەبەست لە ئۆتۆمبێلی
خوار مۆدێل ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی
ڕێنمای وەزارەتی ناوخۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە نزمە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت، واتە ھیچ
سەرەتایەکی لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتوچۆ نیە.
هاتوچۆی هه‌رێم له
بڵاوكرایه‌وه‌كدا رونیكردوه‌ته‌وه، تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان به‌پێی ماده‌ی 34 له
یاسای هاتوچۆی ژماره 86ی ساڵی 2004ه.
تۆماركردنه‌كه له
حه‌وتی مانگ تاوه‌كو 25ی ئه‌م مانگه ده‌بێت.
