961 کوردستان

لەسەر نمایشی فیلمی 09 بڕیاردرا

08:27 - 02/03/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان


فیلمی سینەمای 09 لە شارەكانی سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە و كەلار لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا نمایش دەكرێت و لە هەولێر و دهۆك رادەگیرێت.



لە دوای بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ داخستنی هۆڵەكانی سینەما، ستافی فیلمی 09، رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ئاماژەبەوەكراوە، فیلمی 09 لە شارەکانی (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە‌، کەلار) لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەردەوام دەبێت لە ڕێکەوتی ٤ی ٣ی ٢٠٢١ لە ژێر ڕێنمایی تەندروستی.


داوای لێبوردن لە شارەکانی (هەولێر و دهۆک) كراوە كە فیلمەکە ڕا دەگیرێت تا ڕۆژی ١٠ی ٣ و دەرچوونی ڕێنمایی نوێی تەندروستی.


فیلمی سینەمايی کوردی 09. ‎بە بەشداری ( شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال، چریکە عەبەڕەش، بێساران جاسم، ژاڵە ڕەسوڵ ) ەو لە دەرهێنانی بەختیار فەتاحە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن