392 کوردستان

ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی "داعش"ێكی راگه‌یاند

06:26 - 02/03/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ده‌ستگیركردنی داعشێکی راگه‌یاند
.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ئه‌مرۆ سیشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: لەسەر بنەمای هەبونی زانیاری پێشوەختە هێزەکانیان کەسێکیان بەناوی (م ، ص ، م ، م) لە ۲۷_٢_٢٠٢١، ده‌ستگیرکرد کە لەڕیزەکانی رێكخراوی داعش بووه‌.

 

تۆمەتباری ئاماژە بۆکراو لەساڵی (۲۰۱٤ ) لە پارێزگای سەلاحەدین لەقەزای بێجی پەیوەندی کردوەو بەیعەتی بە داعش داوە تاوەکو ساڵی (۲۰۱٥) لە عێراق لەگەڵیان ماوەتەوە پاش تێکشکاندنی ڕیزەکانی داعش لەسنوری پارێزگای سەلاحەدین دەچێتە سوریاو لەوێش بەردەوامدەبێت. ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی.

 

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، لە مانگی ٢ - ٢٠٢١ دەگەڕێتەوە عێراق و دەچێتە پارێزگای هەولێر تاوەکو ۲٦ _٢_٢٠٢١، لەوێ نیشتەجێ دەبێت، پاشان دێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە ۲۷_٢_٢٠٢١  لەلایەن هێزەکانیانەوە لەسنورەکە دەستگیردەکرێت.

 

تۆمەتباری دەستگیرکراو لەنەتەوەی عەرەبەو سەر بەعەشیرەتی الدلیمیە و خێزاندارە، لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە.


ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ده‌ڵێت: لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن