حكومه‌ت له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پرۆسه‌ی خوێندن دوا بڕیاریدا
07:15 - 01/03/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی
خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند ده‌كرێنه‌وه.
له
دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جوتیار عادل وته‌بێژی
حكومه‌ت رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به رێكاری توندی
خۆپارێزی.
وتیشی: رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا
زیادیكردووه و داوای له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.
وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند: شوێنه گشتیه‌كان
له كاتژمێر 11ی شه‌و تاوه‌كو شه‌شی به‌یانی داده‌خرێن.
له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه وته‌بێژی
حكومه‌ت وتی: رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه هاتوچۆ له نێوان هه‌رێم و
پارێزگاكانی عێراق راده‌گیرێت.
ئه‌م بڕیار و رێكاره تازانه تا 10ی ئه‌م
مانگه كاریان پێده‌كرێت.