گهنجێكی ههرێم له هۆڵهندا دهیهوێت ببێته پهرلهمانتار
06:01 - 01/03/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
شاد ئازاد قەزاز، گهنجێكی
خهڵكی ههرێمی كوردستانه و بۆ ههڵبژاردنه پهرلهمانیهكهی هۆڵهندا كاندید و
دهیهوێت له پرسی پهنابهراندا كار بكات.
عهبدوڵا رێشاوی، خاڵی
شاد به "زهمهن"ی وت: شاد گەنجێکى ئیشکەرو دڵسۆزە، کوڕى نوسەرو
ئەکادیمیستى کورد ئازاد قەزازە، لە ساڵى 1997 وە لە هۆڵەندا نیشتەجێن.
له پەیامى کەمپەینى هەڵبژاردنەکەیدا
شاد قهزاز دهڵێت: هۆڵەندا پێویستە بە خۆیدا بچێتەوە و ئەو پرسیارە لە خۆی بکاتەوە:
بوون بە هاوڵاتییەکی هۆڵەندی واتایە چییە؟ چونکە هۆڵەندا پتر لە جاران جۆراوجۆر
بووە و جیاوازی کەلتووری لە ناوخۆیدا هەڵگرتووە. هەندێ گەشتونەتە ئەو ڕادەیەی کە بەتەواوەتی
دەست لە شوناسی هۆڵەندی هەڵگرن و هەندێکیش دەیانەوێ تەواو بگەڕێنەوە بۆ دۆخی شوناسێکی
موحافزکارانە.
دهشڵێت: خۆم وەکو
کوردێکی کوردستانی ئێراق کە لە هۆڵەندا گەورەبووم، لە ناخی خۆمدا هەست بە هەردوو
ناسنامەکە دەکەم. لە هەستکردنم بەو دوو ناسنامەیەوە دەخوازم لە هۆڵی پەرلەمانی هۆڵەندا
بەشداری لە هۆڵەندایەکدا بکەم کە ناسنامەیەکی پتەوی خۆگرتووی هەبێت.
شاد قهزاز ئاماژهبهوهشدهكات،
ئەم دۆخەی ئێستەی هۆڵەندا داوای ئەوەمان لێدەکات کە سیاسەتێکی کۆچ وکۆچبەری پتەوی
درێژخایەن دامەزرێنین، کە تیایدا پرۆسەی خۆگونجادنێکی باشتر بخاتە گەڕ تا هۆڵەندا
هاوڵاتییانی خۆی لە بەر هەژموونی تەکنەلۆژیا مەزنەکان بپارێزێ.
وتیشی: لەم سۆنگەیەوە ئەم پارتەی ئێمە (Splinter) دەخوازێ نوێنەرێکی سەربەخۆی گەل لە هۆڵی پەرلەماندا بە جۆرێ دانێ، کە متمانە بۆ
حکومەتەکەی بگێڕێتەوە. ئێمە وەک ئەندامانی پارتی (Splinter)،
دەمانەوێ لە پەرلەمانی هۆڵەندا دەنگێکی سۆشیالی ئازادی سەوز بین. ئێمە ئێستە وایدەبینین،
ئەو دۆخەمان لەدەستدابێ."
شاد قهزاز، پاڵێوراوی
پارتێکی نوێیە بەناوی(Splinter) ژمارە(6)ى لە ڕیزبەندی
بەربژێرەکاندا بەرکەوتووە لە ژێر ناوی (Shad Raouf)،
ئەرکی پرۆژەی کۆچ و کۆچبەری ناو هۆڵەندای لە ناو ئەو پارتەدا لە ئەستۆی خۆی گرتووە
بە نیازی ئەوەی دۆخی سیاسی و مەعنەوی توێژی پەناهەندە بەرەو باشتر بەرێت.
شاد ساڵی ١٩٩٧ لە تەمەنی
حەوت ساڵیدا لە گەڵ خێزانەکەی هاتۆتە هۆڵەندا و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە
هۆڵەندا لە شاری سیتارد لە هەرێمی لیمبورخ تەواو کردووە. پاشان دەچێتە زانکۆی نایمێخن (Radboud University)بەشی فەلسەفە. لەوێ ماستەر لە بواری 'فەلسەفە
و تەکنەلۆژیا' بەدەست دەهێنێت. هەنووکە لەگەڵ وتنەوە خولی فەلسەفی لە شاری نایمێخن،
هەندێ کاری بازاڕگەیی سەربەخۆش بەڕێ دەکات.