نینۆكه‌كانت له‌م زیانانه بپارێزه
10:38 - 27/02/2021
زەمەن-تەندروستی
نینۆكه‌كانی مرۆڤ، ده‌رخه‌ری باری ته‌ندروستی و ئاستی گرنگیپێدانی كه‌سه‌كانن به ته‌ندروستی و جوانی پێكهاته‌كانی جه‌سته، هه‌ر بۆیه ده‌بێت زۆر زوو گرفته‌كانی نینۆكه‌كان بناسرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێن.
شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێكهاته‌ی نینۆكه‌كان كریاتینیه و روپۆشێكه بۆ پاراستنی سه‌ری په‌نجه‌كانی مرۆڤ له هه‌ر زیانێك، به‌ڵام زۆرجار دوچاری گرفت و نه‌خۆشكه‌وتن ده‌بن، وه‌كو:
- هێواشبونهوهی گه‌شه‌ی نینۆك
- گۆرینی ڕەنگی نینۆک
- خوێن لێهاتنی نینۆک
- گۆرین لە ئەستوری یان شێوەی نینۆک
- بوونی ئازار لە دەوری نینۆک
- بە ئاسان شکانی نینۆک- ژێرپێستكه‌وتنی نینۆك
بۆ پاراستن و زوو درێژ بوونی نینۆکەکان ئه‌م چه‌ند خاڵه گرنگن: -کەم بەکارهێنانی بۆیەی نینۆک
-هەفتەی جارێک زەیتی سروشتی بدریت لەنینۆکەکان
- مەساجی پێ بکرێت بە جوانی لەوانە زەیتی زەیتون یاخود زەیتی گوێزی هندی
- خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینc
- مانەوەی دەست و پەنجە بە شێداری
- بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دەست