404 کوردستان

زۆرترین توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

03:44 - 24/02/2021

زەمەن_عێراق


وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 300 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەرى عێراق چوار هه‌زار و 306  تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە بەرامبەردا دوو هەزار و 110  تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە دابه‌زیوه‌ بۆ 91.9%، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 13 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كه‌ سێ كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن