قائیمقامیه‌تی سلێمانی (13) شوێن داده‌خات
10:31 - 23/02/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی
كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی (13) شوێنی خواردن
و خواردنه‌وه داده‌خات.
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی
كاركردن به گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی
قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی (13) شوێنی خواردن و
خواردنه‌وه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خات.
هه‌ریه‌ك له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (ره‌زان، ئه‌وین،
ماڵی سێوه، VIP، كه‌رنه‌ڤاڵ
شیراتۆز، سایه گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنه، چاینا، بیك سپینده‌ر و چاینینا) به فه‌رمانی
قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری
یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ڵێت: هێزه ئه‌منییه‌كانی
شاری سلێمانی به‌گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌تایبه‌تی، به‌پێدانی
زانیاری و سه‌ردانی به‌رده‌وامی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان
هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن.