ئه‌مه‌ریكا: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر به موشه‌كی ئێرانی ئه‌نجام دراوه
10:01 - 23/02/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هێرشه‌كه‌ی
هه‌ولێر به موشه‌كی ئێرانی ئه‌نجام دراوه، ده‌شڵێت: ئێران له‌ڕێگه‌ی گروپه
میلیشیاكانیه‌وه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌كه ئارامی
به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و موشه‌كانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر به‌كارهێندراون
دروستكراوی وڵاتی ئێرانه، تاران بۆ میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له خۆی ناردوه، بۆ
دڵنیابونه‌وه چاوه‌ڕێی ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین.
وتیشی: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ئاڵنگاریه ئه‌منییانه‌ی
ئێران سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا راناكات.
سه‌باره‌ت به سزاكانی توركیا له‌سه‌ر كڕینی سیسته‌می به‌رگری (S400) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
راشیگه‌یاند: گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و سزایانه‌دا نه‌هاتووه.ئه‌و
سیستمه به‌رگریه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی (F35) یه‌كناگرێته‌وه،
بۆیه داوای له توركیا كرد پارێزگاری له سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له ده ساڵی رابردودا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا هه‌لی وه‌ده‌ستخستنی سیسته‌می به‌رگری پاتریۆتی خستوه‌ته به‌رده‌م
توركیا، به‌ڵام ئه‌و وڵاته سیسته‌می به‌رگری (S400) هه‌ڵبژارد.
ئه‌م گرژی و ئاڵوزیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌گه‌ڕیته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له مانگی ته‌موزی ساڵی (2020) سیسته‌می به‌رگری (S400)ی له وڵاتی روسیا كڕیوه، ئه‌م
هه‌نگاوه‌ش بوه هۆی دور كه‌وتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ په‌یمانی
باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).