وتهبێژی حكومهتی عێراق: گرێکوێرەی بودجە پشکی هەرێمە
07:57 - 23/02/2021
زهمهن_عێراق
وتەبێژی حکومەتی عێراق
رایدەگەیەنێت؛ گرێکوێرەی بودجە پشکی هەرێمە و سەرجەم بڕگەکانی دیکە رێککەوتنی
لەسەرکراوە. ئهوهش هاوكاته لهگهڵ
دواكهوتنی چوونی شاندنی ههرێم بۆ بهغدا.
ئهم وتانهی حەسەن
نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ههفتانهیدا بوون، كه
زۆربهی قسهكانی پهیوهست بوون به پرسی ئهمنی و سهردانی پاپای ڤاتكیان بۆ
عێراق.
حەسەن نازم، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لێکتێنەگەیشتنی بەغدا و ھەولێر لەسەر بوودجەی دارایی ساڵی ٢٠٢١ وتی: "گرێکوێرەی بابەتی بوودجەی ٢٠٢١، پشکی ھەرێمە. رێککەوتن لەسەر تەواوی بڕگەکانی دیکەدا کراوە. گوتوێژ لەسەر ئاستی باڵادا لەگەل شاندی کورد کراوە بەڵام بۆ تێپەراندنی بوودجەکە لە پەرلەمان پێویستی بە رێککەوتنی ھەموو لایەنەکان هەيە".
حهسهن نازم، وتی: تەنها
حکومەت بەرپرسە لە دۆسییەی ئەمنی وڵات و کەس ناتوانێت بە هەڵدانی موشەک فشار بکاتە
سەر حکومەت و دەستوەردان بکات لە دۆسییەی ئەمنی و وتی: دەوڵەت سازش لەسەر سەروەری
وڵاتەکەی ناکات.
رایگەیاند؛ بەمزوانە عێراقییەکان ڤاکسینی
کۆرۆنایان لێدەدرێت و حکومەت وەزارەتی تەندروستی سەرپشک کردوە بۆ ئەنجامدانی
گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای سینۆفارم بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین و وتیشی: ڤاکسینی کۆرۆنا
بە چەند کاروانێک دێت.
سەبارەت بە سەردانی پاپای ڤاتیکانیش، وتی:
ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ سەردانەکەی پاپا و بە سەدان میدیاکاری بیانیش دەیانەوێت
بەشداری بکەن لە روماڵی سەردانەکە.
ههر پهیوهست به پرسی بودجه،
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە شاندی ھەرێمی کوردستان
بگەڕێتەوە تا ئەوکاتەی پڕۆژەی یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە و دەشڵێت، کۆتا
پێشنیاریان داوەتە پەرلەمان ئەویش دەقی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەتە.
ههر ئهمرۆ سێشەممە 23 شوباتی
2021، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، هێشتا کۆتا
کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە
نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی پهرلهمان.
دکتۆر بەشیر حەداد، روونیشکردەوە، کە بەمەبەستی
تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاریکردنی پشکی
هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ دەگاتە
بەغدا.
وتیشی: ئومێدی لێکنزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا
هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش
پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.