1686 کوردستان

په‌یامێك له‌ شیرین ئه‌مین و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵحه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی

07:24 - 23/02/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان



هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران شیرین ئه‌مین و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، له‌ باره‌ی پرسی ئازادیی و بكوژانی كاوه‌ گه‌رمیانیه‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن.



له‌ په‌یامه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بە ھەموو توانامانه‌وه‌ دژی سزادراوانی بادینان بوین، ئەوەی لە تواناماندابوو کردومانە بۆ ئازادی و گەیاندنی پەیامی دروستی دەستگیرکراون، ئێستاش دەبینین ئێوەش وادەردەکەون دژی پێشێلکاریەکانی ئازادی ڕادەربڕینن، ئەگەر ئەمە گۆڕانکاریە بەسەر باوەڕتاندا کارێکی باشە، بەڵام ئەگەر بەکارھێنانی ئازادیخوازانە بۆ ململانێی سیاسی کارێکی خراپەو زیانگەیاندنە بە پرۆسەکە.


ده‌شڵێن: بۆیە ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر باوه‌ڕتاندا ھاتوەو پشتیوانی ئازادی دەکەن، پێویستە: بکوژی ڕاستەقینەی شەھید کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکرێت و دادگایی بکرێت


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بۆ بەرپرسانی یەکێتی.. کام ئازادی
‎بە ھەمو تاوانامان دژی سزادراوانی بادینان بوین، ئەوەی لە تواناماندابوو کردومانە بۆ ئازادی و گەیاندنی پەیامی دروستی دەستگیرکراون.

‎.. ئێستاش دەبینین ئێوەش وادەردەکەون دژی پێشێلکاریەکانی ئازادی ڕادەربڕینن، ئەگەر ئەمە گۆڕانکاریە بەسەر باوەڕتاندا کارێکی باشە، بەڵام ئەگەر بەکارھێنانی ئازادیخوازانە بۆ ململانێی سیاسی کارێکی خراپەو زیانگەیاندنە بە پرۆسەکە..
‎بۆیە ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر باوڕتاندا ھاتوەو پشتیوانی ئازادی دەکەن، پێویستە: بکوژی ڕاستەقینەی شەھید کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکرێت و دادگایی بکرێت..

‎ئەگەر دەڵێن بکوژی شەھید کاوە گەرمیانی ئێستا لە زیندانە، نەخێر .؟ ئەو تاوانبارە تەنھا بەکرێگیراوی دەستڵاتدارەنە، نەک بکەری شەھیدی قەڵەم، ھەموان دەزانن کاوە گەرمیانی لەئەنجامی ئاشکرادنی دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی تیرۆرکرا بفەرمون بکوژی راستەقینەو ئەوەی لە پشتیەتی ئاشکرای بکەن و بدرێتە دادگا!!دەنا تەنیا بە دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئازادیخوازانی بادینان، ناتوانن پەڵەی خوێنی شەھیدانی ١٧شوبات و شەھیدانی نان و ئازادی و کاوەگەرمیانی لەسەرڕوخساری حوكمڕانی بکەنەوە.

‎زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر شەھیدکردنی دە گەنجی خێر لەخۆنەدیو، کە لەسەر نان ئازادی ھاتنە شەقام و لە سنوری دەسەڵاتداری ئێوەدا شەھیدکران!!

‎ئازادیخوازی ئەوەنیە بە تەنیا باسی سوڵتەی پارتی بکەیت و ژێر دەسەڵاتی خۆت نەبینی...

بەڵێ ئێمە چۆن بەرگری لە ئازادی دەستگیرکراوانی بادینان دەکەین، ئاواش بەرگری لە خوێنی شەھیدانی قەڵەم و خۆپیشاندەران دەکەین..
‎شیرین ئەمین
‎عەلی حەمە ساڵح

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن