ئه‌ردۆغان: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریستاندان
10:46 - 22/02/2021
زه‌مه‌ن_توركیا
سه‌ركۆماری توركیا
رایگه‌یاند، ئه‌مریكا خه‌می په‌نابه‌رانیان نییه، خه‌مه‌كه‌یان جیاوازه، ئه‌مانه
هێشتا له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریستاندان.
ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له میانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی "كۆچ: پێشبینییه‌كانی
٢٠ ساڵی ئاینده" كه له‌لایه‌ن زانكۆی دۆكوز ئه‌یلوول له ناوه‌ندی كولتووری
سابانجی سازكرابوو، وتارێكی پێشكرشكرد و رایگه‌یاند: "مرۆڤایه‌تی نه‌ك ته‌نها
له ده‌ریای سپی، له ئیجه و له مه‌ریج-یش له وانه‌كانیاندا ده‌رنه‌چوون".
هه‌روه‌ها وتی:
"ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و چه‌ند سه‌د په‌نابه‌ره‌ی كه وه‌ریان گرتوون وه‌ك كاڵای
ریكلام به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا كه په‌یوه‌سته به ژیانی
مرۆڤ، به‌رپرسیارێتی ناگرنه ئه‌ستۆ".
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاش له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"ئه‌مانه خه‌مێكی هاوشێوه‌ی خاوه‌ندارێتییكردن له په‌نابه‌رانیان نییه، خه‌مه‌كه‌یان
جیاوازه. ئه‌مانه هێشتا له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریستاندان".
هه‌روه‌ها وتی:
"تا ئه‌و كاته‌ی كه دۆسته‌كان دۆستایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن، ده‌رگای دڵمان
كراوه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن، تا ئه‌مڕۆ چیمان كردووه، بۆ له‌مه‌ودواش ئه‌وه
ده‌كه‌ین".