بۆتۆکسی قژ چییە و سوودەکانی چین؟
            
                 11:29 - 22/02/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن-تەندروستی
بۆتۆکسی قژ بریتییە لە نوێکردنەوەی تاڵەکانی قژ و دووبارە گەڕانەوەی بریقەیی و نەرمیی بۆ قژ بەتایبەت کاتێک خانمان بەردەوام بۆیەی قژ دەکەن.
بۆتۆکسی قژ پێکهاتووە لە ماددەی کیراتین و ترشی هایلورۆنیک کە پێکەوە قژ لە وشکی و موخرکە رزگار دەکات و خانمان دەتوانن چەندین جار بەکاری بێنن.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، دەبێت خانمان سەرەتا قژیان بشۆن بەو شامپۆیەی کە ماددەی کیراتینی تێدایە بۆ ئەوەی شێدار و نەرم بێت، دواتر، بۆتۆکس لەرێگەی شانەوە بیدە لە تاڵە تاڵەی قژ و بە نایلۆنێک سەرت داپۆشە، با بۆماوەی 20 خولەک پێوەی بێت.
شارەزایان دەڵێن، خانمان دەتوانن هەشت هەفتە جارێک بەکاربێنن بۆ  ئەوەی قژێکی جوان و نەرمیان هەبێت و موخرکەکەی نەمێنێت.