سلێمانی.. 6 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له مه‌نجه‌ڵی مسدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
02:12 - 27/01/2021
زه‌مه‌ن ــ هه‌ردی عوسمان
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی
له‌نێو شاری سلێمانی راگه‌یاند، كه زیاتر له شه‌ش كیلۆ تلیاكی له‌نێو مه‌نجه‌ڵی
مسدا شاردبویه‌وه و به‌نیازبووه ره‌وانه‌ی ئه‌وروپای بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم
بڵاویكرده‌وه، هۆبه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا، كه‌سێك
ده‌ستگیربكه‌ن كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ناو مه‌نجه‌ڵی مسدا حه‌شاردابووه و
ویستویه‌تی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه: "له‌ماوه‌ی
پێشودا و پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، به فه‌رمانی دادوه‌ر، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم،
توانیان تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌وڵی بازرگانیكردن و ره‌وانه‌كردنی
مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتێكی ئه‌وروپی".
"تۆمه‌تباره‌كه
بڕی 30 مه‌نجه‌ڵی مسی پێبووه و دوای پشكنین بۆ مه‌نجه‌ڵه‌كان ده‌ركه‌وت كه له
به‌شی ژێره‌وه‌ی هه‌ر مه‌نجه‌ڵێك نزیكه‌ی 200 گرام زیاتر مادده‌ی هۆشبه‌ری له
جۆری تلیاك تێدا حه‌شاردابوو، كۆی گشتی مادده هۆشبه‌ره حه‌شاردراوه‌كه بڕی شه‌ش
كیلۆ و 290 گرام بووه و ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه" به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
ئاسایشی هه‌رێم.
به‌پێی مادده‌ی 14 له
یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه و دانیناوه به
تاوانه‌كه‌یدا.