لە قەرەچووغ و كەركوك لە داعش درا
04:59 - 23/01/2021
زەمەن_عێراق
دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان" کە
پاشماوەی چەكدارانی "داعش"ی بە ئامانج دەگرێت، لە هێرشێكی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا
حەوت چەكدار لە چیای قەرەچووغ و پارێزگای كەركوك كوژران.
خانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆشەممە رایگەیاند: بەپشتبەستن بە زانیاری
ورد و بە فەرمان و هەماهەنگی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزی ئاسمانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو هێرشی ئەنجامداوە یەكێكیان لە زنجیرە چیاكانی قەرەچووغ و
ئەوی دیكەیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک.
خانەی راگەیاندنی جەنگی دەڵێت: لە هێرشەكەدا حەوت چەكداری داعش
كوژران و چوار تونێلیش رووخێنراون.
ڕۆژی هەینی، هێزە چەکدارەکانی عێراق بەفەرمانی مستەفا كازمی، دەستپێکردنی
ئۆپەراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان"ی راگەیاند.