723 کوردستان

بارەگاى بارزانى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

06:37 - 21/01/2021

زەمەن ــ هەرێمى کوردستان

 

بارەگاى بارزانى لەسەر تەقینەوەکەى بەغدا راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە، سەرەراى ئیدانەکردنى کردەوەکە، رایگەیاند، تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكمانە.

 

لە راگەیەنراوەکەى بارەگاى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتی دا هاتووە: "بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە تیرۆریستییانە دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".

 

لە بەشێکى ترى راگەیەنراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە: "تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكمانە و، بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر، هەماهەنگیی بەردەوامی هەموو لایەك پێویستە. هیوادارم بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو تاوانانەن بە سزای خۆیان بگەن.".

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ 32 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێك له‌وانه‌ كوردێكی خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه‌.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

کوردی / Kurdî / عربي
سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی كانوونی دووەمی 2021 لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە تیرۆریستییانە دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكمانە و، بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر، هەماهەنگیی بەردەوامی هەموو لایەك پێویستە. هیوادارم بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو تاوانانەن بە سزای خۆیان بگەن.
مسعود بارزانی
٢١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن