2737 کوردستان

لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل باوک و کوڕێک بەر فیشەک دران

11:11 - 19/01/2021

زەمەن_سلێمانى

بەهۆی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم ماڵێک لە گەڕەکێکى شارى سلێمانی، شەڕ لەنێوان دوو لایەندا رویدا و دوو کەس کە کوڕ و باوکن بە گولـلـە بریندار کران.


پەیامنێرى "زەمەن" لە سلێمانى رایگەیاند، درەنگانى شەوى رابردوو لە گەڕەکى قالاوە، بەهۆى وەستانى ئۆتۆمبێل کە کوڕ و باوکێک بوون، لەبەردەمى ماڵێک، دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەنى ماڵەکە دروست بووە و بەهۆیەوە خاوەن ماڵەکە تەقەى کردووە و کوڕ و باوکەکە کردووە و بریندا ربوون.

لاى خۆیەوە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی بە "زەمەن"ى راگەیاند، "روداوەکە دوێنێ شەو رویداوە و باوک و کوڕێک تەقەیان کردووە و باوک و کوڕێکی دیکەیان لە گەڕەکی قالاوە بریندار کردووە، ئێستا فەرمانی گرتن بۆ تەقەکەرەکان دەرچووە و پۆلیس بەدوایانەوەن دەستگیریان بکەن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن