هیڤیدار ئەحمەد دەڵێت مۆدێلێکی نوێی قاچاخچیەتی لە مەرزەكان دەستیپێكردووە
12:03 - 17/01/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
هیڤیدار ئەحمەد، جێگری
سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمان، چەند بەڵگەیەك دەخاتەڕوو وەك بوونی
جۆرێك لە اچاخچیەتی لە دەروازە سنوورییەكان.
هیڤیدار ئەحمەد،
چەند نوسراوێكی لەگەڵ هەندێك زانیارییدا بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت: لە هەندێ بەڵگەی تەزویردا،
دەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی قاچاخچییەتی بەهێنانی ئاسن دەکەن بە نێوی (تڕانزێت)
کە ئاسنەکە بو سوریایە، بەڵام بەڵگەکان ساختەکراون و ئاسنەکە لەنێو هەرێمی
کوردستان فرۆشراون.
وتیشی: بەگوێرەی
بەڵگەکان نزیکەی (355) تۆن شیش لەرێگەی 15 ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەناوی کۆمپانیای
(الشركة الدولية الاوروبية) داخڵکراون و هەر بەناوی هەمان کۆمپانیا لە رێگەی (تڕانزێتەوە)
بۆ سووریا رەوانەکراون.
دەقی نوسینەكە
مودێلێکی نوێ قاچاخچی
نێو گومرکەکان!
لە هەندێ بەڵگەی
تەزویردا، دەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی قاچاخچییەتی بەهێنانی ئاسن دەکەن بە نێوی
(تڕانزێت) کە ئاسنەکە بو سووریایە، بەڵام بەڵگەکان ساختەکراون و ئاسنەکە لەنێو هەرێمی
کوردستان فرۆشراون، کەتێیدا ژمارەی تابلۆی بارەکان دیارن و بەڵگەکان بە زاراوەی
(بادینی) نووسراون وەک ئەوەی دەروازەی سێماڵکا پشتڕاستی کردووتەوە کە "بەڵێ"
ئەو بارانە دەربازی سووریا بوونە!
بوگوێرەی بەڵگەکان
نزیکەی (355) تۆن شیش لەرێگەی 15 ئوتۆمبێلی بارهەلگر بەناوی کۆمپانیای (الشركة
الدولية الاوروبية) داخڵکراون و هەر بەناوی هەمان کۆمپانیا لە رێگەی (تڕانزێتەوە)
بۆ سووریا رەوانەکراون.
بەدواداچوونم
کردووە لەگەڵ دەروازی فیشخابوور (سێماڵکا) کە ئاخۆ ئەم بەڵگانە راست و دروستن؟ ئەو
بارانە و ئەو هەموو تۆنەی شیشە رەوانەی سووریا کراون؟.
لەم بەڵگانەدا کە
مێژۆی مانگی هەشت 2020 لەسەر نووسراوەو ناوی سێ موفەوز وەک مەئمور لەگەڵ بوونە، بەڵام
بەڵگەکان ساختەن و بارەکان هەمووی لەنێو بازارەکانی هەرێمی کوردستان ساخکراونەتەوە.
زیانەکانی ئەم
کارە ساختەکارییە و قاچاخچییەتە چین؟
یەکەم: گومرک و
رسومات نادەن
دووەم: هیچ پشکنینێک
بو ناکرێ کە ئاخۆ ئەم شیشە (ئاسنە) هەموو مواسەفات تێیدا هەنە، چونکە ئەگەر لە
پشکنینەکان دەرنەچن ئەوا مەترسی رووخانی ئەو باڵەخانەیە هەیە کە بەو شیشە دروست دەکرێن.
سێیەم: گۆرزێکی
کۆشندە لە رەوتی بازرگانی بازارەکانی هەرێمی کوردستان دەدات. بازرگان هەیە، بە رێکارە
ئاساییەکانی خۆی باری خی داخیل دەکات و گومرک و رسۆمات دەدات. ئەوی دیکە بەقاچاخ
داخلی کردووەو هەرزان لەسەر دەوەستێ ولە بازار بەناوی مونافەسە هەرزانتر دەفرۆشێ و
خەڵکێک لەبەر ئەم قاچاخییە کە کاری راست و دروست دەکەن، ئیفلاس دەکەن. نرخی تۆنی شیش
لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەویە لە کارگەکانی نێو هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت
یەک تۆن بە نزیکی 550 دولارە. تورکی 620 دولارە.
چوارەم: بارەکە
بە 12000 دوانزدە هەزار دۆلار (120 وەرەقە) داخیل دەکەن و پارەکە بو کەسەکانە.
هیڤیدار ئەحمەد
جێگری سەرۆکی لیژنەی
دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان