لە هه‌ولێر یادی "شه‌هیدانی توركمان" كرایەوە
09:49 - 16/01/2021
زەمەن_هەولێر
له
هه‌ولێر رێوره‌سمی یادی ئه‌و "سه‌ركرده توركمانان"ه كرايەوە، كه رۆژی
١٦ی كانوونی دووه‌می ساڵی ١٩٨٠ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره‌دران.
له‌چوارچێوه‌ی
چالاكییه‌ك له‌ژێر ناونیشانی "١٦ی كانوونی دووه‌م رۆژی شه‌هیدانی
توركمان" كه له باره‌گای لقی هه‌ولێری به‌ره‌ی توركمانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو،
ئایدن مه‌عروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی
به‌ره‌ی توركمانی و كاربه‌ده‌ستان و ئه‌ندامانی پارته‌كه و خانه‌واده‌ی شههیدەكان
ئاماده‌بوون.
له‌میانی
رێوره‌سمه‌كه‌دا، ئایدن مه‌عروف وتارێكی پێشكه‌شكرد و وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه
١٦ی كانوونی دووه‌م له مێژووی توركمانه‌كاندا رۆژێكی گرنگه، باسی له‌وه‌شكرد ٤١
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركرده توركمانه‌كان له‌لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه له سێداره‌دراون.
ئایدن
مه‌عروف، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه یادی رۆژی شه‌هیدانی توركمان له سه‌رجه‌م
ناوچه توركماننشینه‌كان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی توركمانی عێراقییه‌وه ده‌كرێته‌وه و
جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه شه‌هیده‌كان سیمبولی توركمانانن.