1883 کوردستان

وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ر‌كرد

09:56 - 15/01/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم گه‌شتكردنی بۆ 21 وڵات  قه‌ده‌غه‌ كرد و گه‌شتكردنیشی بۆ وڵاتی ئێران ئاسایی كرده‌وه‌.


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ لەگەڵ 21 وڵات رادەگەیێنێت لەنێوانیاندا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، نه‌مسا، دانیمارك، فیلاند، ئەمریکا، ئوسترالیا، هۆڵەندا و ژاپۆن. 

له‌ بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی ئۆمران ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت، بڕیارەکان لە کاتژمێر 12:00ـی رۆژی 15-1-2021 کاری پێدەکرێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن