2797 کوردستان

یه‌كێتی پۆستێكی باڵا ده‌داته‌ د. جوان ئیحسان

05:18 - 14/01/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


یه‌كێتی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ به‌غد گۆڕی و بڕیاره‌ پۆستێكی باڵاتر بداته‌ د. جوان ئیحسان سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنه‌كه‌ی كه‌ باڵيۆزی عێراقه‌ له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتان.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ست زه‌مه‌ن" كه‌وتوون، یه‌كێتی بڕیاری داوه‌، د.جوان ئیحسان سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ به‌غدا بكاته‌ باڵوێزى عێراق له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتان، به‌ڵام تا ئێستا دیارینه‌كراوه‌ چ وڵاتێكه‌.

ئەمڕۆ لە شاری بەغدا بە ئامادەبونی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئاڵا تاڵەبانی، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یه‌كێتی له‌ به‌غدا دیاریکرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن