عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بۆ كازمی و مه‌سرور بارزانی: 78 ملیار دۆلار براوه‌ته ده‌ره‌وه
10:27 - 12/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره، یاداشتێك ئاڕاسته‌ی مسته‌فا
كازمی و مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له
یاداشته‌كه‌یدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: چەندین زانیاری و بەڵگەنامەی پەیوەست
بەبردنە پارە بەشێوەی نایاسایی و سپیکردنەوەی ھەیە، گەڕاندنەوەی ئەم پارانە
ڕێگایەکی دروست و یاساییە بۆ دەرچون لەم قەیرانە دارایی و ئابوریە.
ده‌ڵێت: چەندین زانیاری
بەڵگەنەمان لەبەردەستەو ئامادەین ھاوکاری بکەین، ئەگەر ئێوە بڕیار بدەن کاری لەسەر
بکەن، بەپێی بەڵگەیەک ھی
٢٠١٦/٣/١٥، ٧٨ ملیار دۆلار لە ڕێگای
٤٦ بانکی عێراقەوە چوەتە دەرەوەی ١٢ ملیار دۆلاری لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە
بوەو دیار نیە ئەو کەسە کێیە پارەکەی ناردوەتە دەرەوە.
به پێویستی ده‌زانێت
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستبکرێت و ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا
بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی.
ده‌قی یاداشته‌كه:
بۆ بەڕێزان
سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆک وەزیرانی ھەرێم
بابەت: گەڕاندنەوەی ئەو
پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوە
سڵاو
چەندین زانیاری و
بەڵگەنامەی پەیوەست بەبردنە پارە بەشێوەی نایاسایی و سپیکردنەوەی ھەیە،
گەڕاندنەوەی ئەم پارانە ڕێگایەکی دروست و یاساییە بۆ دەرچون لەم قەیرانە دارایی و
ئابوریە.
چەندین زانیاری
بەڵگەنەمان لەبەردەستەو ئامادەین ھاوکاری بکەین، ئەگەر ئێوە بڕیار بدەن کاری لەسەر
بکەن..
بەپێی بەڵگەیەک ھی
٢٠١٦/٣/١٥
٧٨ ملیار دۆلار لە ڕێگای
٤٦ بانکی عێراقەوە چوەتە دەرەوەی ١٢ ملیار دۆلاری لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە
بوەو دیار نیە ئەو کەسە کێیە پارەکەی ناردوەتە دەرەوە.
پێویستە لیژنەیەکی
لێکۆڵینەوە دروستبکرێت و ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا بکرێت بۆ
گەڕاندنەوەی...