46 عیراق

سەرۆك كۆمار ڕێگایەک بۆ چارەسەری کێشەکانى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

07:22 - 02/07/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێر پێویستی بە دەركردنی یاسای نەوت و غاز هەیە.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی رایگەیاند، رۆژانە لە نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم پەیوەندی و گفتوگۆ هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، بە دیاریكراویش ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە داهات و بەڕێوەبردنەوە هەیە
وتیشی، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان، پێویستە پرۆژەیاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت.
سەرۆك كۆماری عیراق داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و بەتایبەتیش ئەوانەی بڕیاریانداوە بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن،
هەروەها سەرۆک کۆمار جەختیشیكردەوە، دەبێت هەمووان پێكەوە كار بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پرسەكانی تر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن