حەوت هەزار و 900 کەس بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆیان کاندید کردووە
07:08 - 02/07/2025
زەمەن
پرێس:
بەرپرسێکی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، نزیکەی حەوت هەزار و
900 کەس بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان کاندید کردووە
عیماد
جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،
رایگەیاند، "نزیکەی حەوت هەزار و 900 کەس بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق خۆیان کاندید کردووە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وردبینیی ناوەکانیان
تەواودەبێت".
وتیشی،
دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی، کۆمسیۆن ناوەکان بۆ پشکنینی شایستەیی رەوانەی
لایەنە پەیوەندیدارەکان وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، پەروەردە و خوێندنی باڵا،
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری،
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڵگە و تاوان، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و
لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دەکات".
ئاماژەى
بەوەشکرد، لەسەر ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا وەڵامی
کۆمسیۆن بدەنەوە، دواتر ئەنجومەنی کۆمسیاران ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات.