14 عیراق

سودانی: با وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەڵگە لەسەر درۆنەكان بخاتەڕوو

06:14 - 05/07/2025

زەمەن پرێس:
دوای ئەوەى وەزارەتى ناوخۆی هەرێمشەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە، هێرشە درۆنیەکەی هەولێر لەلایەن چەند گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێن، نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئیدانەى ئەو لێدوانە دەکات و دەڵێت با هەرێم بەڵگە لەسەر درۆنەکان بخاتەڕوو.
سەبارەت هێرشە درۆنییەکانى سەر هەرێمی کوردستان و ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆی هەرێم کە پەنجەی تۆمەتى بۆ گرووپەکانى حەشدی شەعبی درێژکردبوو، سەباح نەعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هاتە دەنگ و وەڵامی وەزارەتى ناوخۆ دەداتەوە.
سەباح نەعمان ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتەی كە لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی دامەزراوەیەکی ئەمنیی فەرمی عێراق كراوە، كارێكی ڕەتكراوەو ئیدانەكراوەو بەهیچ بیانوویەک قبوڵکراو نییە، بەتایبەتی کە بە غیابی بەڵگە دەرچووە، کە داوا دەکەین ئەگەر هەبێت بخرێتە بەردەم دەزگا فەرمییەکانی حکومەت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەتی فیدراڵی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا دووپاتیکردەوە کە سازشی نەکردووە و سازشی لە حیسابی رۆڵەكانی گەلی عێراق و ئاسایشیان ناكات، هەروەها درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری یان تێکدانی ئاسایش لە سەرتاسەری عێراق بدات.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵنگارییەكانی ئێستا پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەیە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نەک پەنا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ببەن بە راپۆرت و بەیاننامە.
هەروەها سەباح نەعمان جەختیکردوەتەوە، بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆ، دەرفەت بەوانە دەدات لە بۆسەدان بۆ دەرفەتێك بۆ زیانگەیاندن بە دامەزراوەكانی عێراق كە عێراق دەپارێزن و بەرگری دەکەن و ئاسایشەکەی دەپارێزن، هەروەها پاساو بۆ لایەنە دوژمنکارەکان دەڕەخسێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن