«چوارشەممە هەرێمی كوردستان قوفڵی نەوتەكەی بكاته‌وه، لە بەغداوە موچە دێت»
02:43 - 05/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سروه عه‌بدولواحید ڕایگەیاند: حكومه‌تی عێراق داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، پابه‌ندبێت به یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق و به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی.
ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: هه‌رێم به به‌غدادی راگه‌یاندووه، ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت رێژه‌ی (٢٨٢) هه‌زار به‌رمیله، له‌كاتێكدا هه‌رێم رۆژانه زیاتر له (٤٠٠) هه‌ار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌غداد وتویه‌تی ئه‌و بڕه‌مان قبوڵه‌و راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم ده‌یه‌وێت ته‌نها (50) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه راده‌ستی به‌غداد بكات.
وتیشی: هه‌رێم به به‌غدادی وتووه، رۆژانه پێویستی به (١١٥) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ، كه پێكه‌وه ده‌كاته (١٦٥) هه‌زار به‌رمیل و به‌نیازه (١٢٠) هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی تریش خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن و نه‌یده‌ن به به‌غداد.
سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشدا، ٩٠٪ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی كۆبونه‌ته‌وه، رازین به داواكارییه‌كانی، بۆیه هه‌ر بیانویه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرورو قوباد باسی ده‌كات، دووره له راستیه‌وه.
هاوکات، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، به‌پێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، هه‌رێمی كوردستان پێویستی ته‌نها به (٤٢) هه‌زار به‌رمیله و حكومه‌تی عێراق پێشنیازی كردووه ئه‌و (٤٢) هه‌زار به‌رمیله‌ی راده‌ست بكرێت، خۆی لقێكی به‌رهه‌می نه‌وتی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌و نرخی نه‌وت و ن به‌نزین ده‌كات به‌هه‌مان نرخی پارێزگاكانی تری عێراق، به‌ڵام هه‌رێم ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگەیاند: حكومه‌تی به‌غداد داوای له هه‌رێم كردووه ته‌وتین ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌بێ ته‌وتین ناكرێت مووچه بنێرن بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مان رازی نین و به‌غداد دان به هه‌ژماری مندا نانێت و داوایكردووه له ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگدا، ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ژماره حسابییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ سه‌ر ژماره حسابیه‌كان له‌بانكه فیدراڵییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ مووچه بنێرین بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم ئه‌مه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سروە عەبدولواحید زیاتر وتی: لە ئێستادا حكومەتی فیدراڵی رەشنوسێكی ئامادە كردووە هەموو چارەسەرەكانی تیایە، چاوەڕێی ئەوە دەكەن هەرێمی كوردستان دەنگی واژۆی لەسەر بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر هەرێم واژۆی كرد، لە كۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت.
هەروەها، چوارشەممە هەرێمی كوردستان قوفڵی نەوتەكەی كردەوە، لە بەغدادەوە موچە دێت و لە هەمانكاتدا موچەی یەك مانگ دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێمی كوردستان.