12 عیراق

کۆمسیۆن: هیچ لیستێکی دیکە وەرناگرین

06:46 - 05/07/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەتیدەکاتەوە، هیچ لیستێکی دیکە وەربگرن و دەڵێت: کۆمسیۆن بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کاردەکات و خۆی بۆ هەڵبژاردن
ئامادە دەکات.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی تەواوکردووە و تاوەکو ئێستاش، هیچ بڕیارێک نییە بۆ کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی لیستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکردن لەسەر کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی لیستەکان لەئێستادا بێبنەمایە، چونکە کۆمسیۆن بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کاردەکات و خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکات.
کۆمسیۆن باسی لەوەشکردوە، ئێستا کۆمسیۆن گەیشتووەتە قۆناغی پشتڕاستکردنەوەی لیستی کاندیدەکان، ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، پەسەندکردنی ئەو لیستانە و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارە بۆ لیستەکان.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن