9 عیراق

سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی سوێندی یاسایی خوارد

02:55 - 03/07/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی، لە کۆشکی بەغداد، لەبەردەم د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق سوێندی یاسایی خوارد.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن، سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی، لەبەردەم سەرۆککۆماری عێراق، د. لەتیف رەشید، سوێندی یاسایی خوارد.

هاوکات، سەرۆککۆمار ئاماژەی بەڕۆڵی جەمسەریی دادگا کرد، لەپاراستنی پرۆسەی دیموکراسی ومسۆگەرکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دووپاتی کردەوە کە رێزگرتن لە دەستوور و پەنابردن بۆ بڕگەکانی کۆڵەکەیەکی گرنگن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و دادپەروەر، لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن