سوودەکانی بۆدرە بۆ گەورە و منداڵ
09:44 - 12/01/2021
زەمەن-تەندروستی
بۆدره بۆ نه‌رمكردن و پاراستنی پێست له حه‌ساسیه‌ت به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ر چه‌نده زۆرجار بۆدره بۆ مناڵان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام گه‌وره‌كانیش ده‌توانن ئه‌م سووده‌یى لێوه‌ربگرن.
گه‌وره‌كان ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ركدنى سووتانه‌وه‌ى ناو ڕان بۆدره به‌كاربهێنن،ئه‌مه‌ش له دوای خۆشۆردن كه ده‌بێت به ئیسفنجێكی گه‌وره بۆ دره‌ی له‌سه‌ر دابنێیت و بیهێنێت به‌و شوێنه‌دا كه مه‌به‌ستیه‌تى، دواتر هه‌ست به نه‌رمبوونه‌وه‌و فینكى پێست ده‌كات.
بۆدره ئه‌م سوده‌ى لێ ببینن:
- ئه‌وانه‌ى پێڵاوه‌كانیان بۆنى ناخۆش دروست ده‌كات، ده‌توانن بۆ ڕزگار بوون له‌و كێشه‌یه بۆدره‌یى تێدا بكه‌ن، پاشان پێش له‌پێكردن پێڵاوه‌كه خاوێن بكرێته‌وه،ئه‌مه باشترین ده‌رمانه بۆ دژایه‌تیكردنى بۆنى ناخۆشى پێڵاو.
- ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ت یان فه‌رش و ڕاخه‌ره‌كانى زستانه مێرووله‌یى زۆر تێدابوو،ده‌توانێت كه‌مێك بۆدره بكه‌یت به‌و شوێنه‌دا كه زۆرینه‌ى مێرووه‌كانى تێدا ده‌بینرێت،به هۆى بێزاربوونیان له بۆنى بۆدره به ماوه‌یه‌كى كه‌م كۆچ ده‌كه‌ن،
- ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستكێش بۆ كاركردن به‌كار ده‌هێنن و به ده‌ستیانه‌وه ده‌نوسێت و ئه‌مه‌ش بێزاریان ده‌كات،ده‌توانن پێش له‌ده‌ستكردنى ده‌ستكێشه‌كه به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ى كه‌مێك بۆدره‌ى پێدا بكه‌ن،دواتر له‌كاتى ته‌واوبوونى كاركردن به ئاسانى له ده‌ست دێته ده‌ره‌وه.
- بۆدره سوودى باشى هه‌یه،بۆ لێكردنه‌وه‌ى په‌ڵه‌و چه‌ورى سه‌ر پۆشاك،به جۆرێك بۆ دره‌كه‌یى له سه‌ر دابنێ و به جوانی هه‌ڵیگڵۆفه‌و چه‌ند جار دووباره‌ى بكه‌ره‌وه تاوه‌كو په‌ڵه‌كه نامێنێت.